عێراق پەرە بە سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی دەدات

عێراق پەرە بە سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی دەدات

نیسان 5, 2026 14:58
عێراق پەرە بە سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی دەدات
0

لایک

سوودانی لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ئەرکانی سوپا و ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی وەزارەتی بەرگری و دەستەی پیشەسازی جەنگدا باس لە ڕێکار و هەنگاوەکانی نوێکردنەوەی سیستمە بەرگرییەکان دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٥ـی نیسانی ٢٠٢٦، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد بۆ تاوتوێکردنی پلانەکانی پەرەپێدانی سیستمەکانی بەرگری ئاسمانی عێراق.

لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرۆکی ئەرکانی سوپا و ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی وەزارەتی بەرگری و دەستەی پیشەسازی جەنگی ئامادەی بوون، باس لە ڕێکار و هەنگاوەکانی نوێکردنەوەی سیستمە بەرگرییەکان کرا بە جۆرێک کە لەگەڵ پەرەسەندنە ناوچەییەکاندا بگونجێت بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەلامەتی ئاسمانی وڵات.

لە لایەکی ترەوە، سوودانی ئاماژەی بەوە کرد کە پەرەپێدانی توانای هێزە ئەمنییەکان لە هەموو بوارەکاندا و بەهێزکردنی ئاستی شەڕکەرییان، لە کارە لەپێشینەکانی بەرنامەی حکومەت و ستراتیژیەتی ئاسایشی نیشتمانییە.

جەختیشی کردەوە کە حکومەت بەردەوامە لە پشتگیریکردنی هێزەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو مەترسی و هەڕەشەکان بە مەبەستی پاراستنی سەقامگیری و سەروەریی خاکی عێراق.

En az 10 karakter gerekli