فوئاد حوسێن و فایەق زێدان تاوتوێی هێرشەکانی سەر نێردە دیپلۆماسییەکان دەکەن

فوئاد حوسێن و فایەق زێدان تاوتوێی هێرشەکانی سەر نێردە دیپلۆماسییەکان دەکەن

ئازار 10, 2026 12:11
فوئاد حوسێن و فایەق زێدان تاوتوێی هێرشەکانی سەر نێردە دیپلۆماسییەکان دەکەن
0

لایک

فوئاد حوسێن لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کۆدەبێتەوە و ڕێکارە یاساییەکان دژی هێرشکارانی سەر نێردە دیپلۆماسییەکان تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی ئاداری ٢٠٢٦، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عێراق کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو ڕێکارە دادوەری و یاساییانە کرا کە گیراونەتە بەر بەرامبەر ئەو کەسانەی تێوەگلاون لە تاوانەکانی هێرشکردنە سەر نێردە دیپلۆماسییەکان، دامەزراوەکان و هاووڵاتیان لە عێراق.

لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییە پێویستەکان کرایەوە دژی ئەوانەی دەستیان لەم هێرشانەدا هەیە، بەجۆرێک کە جێبەجێکردنی یاسا و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئەو کردەوانە مسۆگەر بکات و هەیبەتی دەوڵەت و سەروەری یاسا بەهێزتر بکات.

لەو چوارچێوەیەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی دابینکردنی پاراستنی تەواو بۆ نێردە دیپلۆماسییەکان و دامەزراوە فەرمییەکان لە عێراق کردەوە، لەگەڵ پابەندبوون بە ڕێککەوتنامە و نەریتە نێودەوڵەتییەکان کە کاری نێردە دیپلۆماسییەکان ڕێکدەخەن، لە سەروو هەمووشیانەوە ڕێککەوتنامەی ڤیەننا بۆ پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان.

هەروەها لە دیدارەکەدا دووپاتکرایەوە کە گرنگە هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دەسەڵاتی دادوەری بەهێزتر بکرێت بۆ بەدواداچوونی ئەم کەیسانە و گرتنەبەری ئەو ڕێکارانەی کە ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە دەکەن، ئەمەش هاوکار دەبێت لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی هاووڵاتیان و دامەزراوەکان لە ناوخۆی وڵاتدا.

En az 10 karakter gerekli