هەیبەت حەلبوسی و سوودانی باس لە دانوستانی نێوان هێزە سیاسییەکانیان کرد

هەیبەت حەلبوسی و سوودانی باس لە دانوستانی نێوان هێزە سیاسییەکانیان کرد

كانونی دووه‌م 12, 2026 18:47
هەیبەت حەلبوسی و سوودانی باس لە دانوستانی نێوان هێزە سیاسییەکانیان کرد
0

لایک

هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی کرد لە محەمەد شیاع سوقدانی سەرۆک وەزیران.

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٢ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، هەیبەت حەلبوسی لەهەژماری خۆی ڕایگەیاند، لە میانی دیدارەکە دوا پێشهاتەکان لە بوارە جیاجیاکان خرانەڕوو، هەروەها تاوتوێی دانوستانی نێوان هێزە سیاسییەکان کرا لەگەڵ گرنگی بەردەوامیدان بۆ گەیشتن بە تەواوکردنی ئیستحقاقی دەستوری دوای ئەوەی رۆڵەکانی گەل ئیستحقاقی هەڵبژاردنیان جێبەجێ کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لە دیدارەکە جەختکرایەوە لەسەر گرنگی هەستانی ئەنجومەنی نوێی نوێنەران بە ئەرکی یاسادانان لەپێناو پشتیوانی لە ڕێرەوی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و بەدیهێنانی خواستی هاوڵاتیان.

En az 10 karakter gerekli