گومرگی عێراق سیستەمی نوێ پەیڕەو دەکات

گومرگی عێراق سیستەمی نوێ پەیڕەو دەکات

تشرینی یه‌كه‌م 11, 2025 10:51
گومرگی عێراق سیستەمی نوێ پەیڕەو دەکات
0

لایک

دەستەی گشتیی گومرگی عێراق سیستمێکی نوێ بۆ بازرگانان پەیڕەو دەکات کە ئامانج لێی رێکخستنەوەی هاوردەکردن و رێگریکردنە لە بەقاچاخبردنی دراو. بڕیارە سیستمەکە لەماوەی دوو مانگی داهاتوودا بکەوێتەکار.

سامر قاسم داود، سەرۆکی دەستەی گشتیی گومرگی عێراق، رایگەیاند کە لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمەوە، سیستمی “رێگەپێدانی گومرگیی پێشوەختە” دەکەوێتەکار. بەپێی ئەم سیستمە، بازرگانان دەبێت پێشوەختە مۆڵەتی گومرگی بۆ هاوردەکردنی کاڵاکانیان بەدەستبهێنن.

سەرۆکی دەستەی گومرگ روونیکردەوە کە ئەم رێکارە نوێیە رێگری دەکات لەوەی بازرگانان پارە و دراو رەوانەی دەرەوەی وڵات بکەن بەبێ ئەوەی لە بەرامبەردا کاڵا هاوردە بکەن. ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵەکان بۆ سنووردارکردنی دیاردەی بەقاچاخبردنی دراو.

دەستەی گشتیی گومرگ ئاشکراشیکردووە کە بەهۆی ئاسانکاری و یەکخستنی مامەڵە گومرگییەکان لە دەروازە سنوورییەکان، داهاتیان بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی ١٥٠% زیادیکردووە.

لەلایەکی دیکەوە، لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا لیژنەیەکی هاوبەش پێکهێنرا بۆ بەستنەوەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان-عێراق بە سیستمی ئەلیکترۆنیی “ئەسیکۆدا”. ئەم سیستمە کارئاسانی بۆ بازرگانان دەکات و کێشەی دووجار باج وەرگرتن لەو کاڵایانە ناهێڵێت کە لە رێگەی هەرێمی کوردستان-عێراقەوە دەهێنرێنە ناو شارەکانی دیکەی عێراق.

En az 10 karakter gerekli