کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان: دامەزراندن بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان دەستی پێكرد

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان: دامەزراندن بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان دەستی پێكرد

ئایار 28, 2025 20:36
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان: دامەزراندن بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان دەستی پێكرد
0

لایک

لە 3ـی مانگی داهاتوو، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ چاودێریکردنی سندووقەکانی دەنگدان لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەکاتەوە.

کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ڕۆژی 2025.11.11 دیارییکردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، ڕۆژی سێشەممە 2025.6.3،  خۆتۆمارکردنی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات.

هەروەهابە وتەی جومانە غەلای، فەرمانبەرانی حکومی، دەرچووان و خوێندکارانی پەیمانگە و زانکۆکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکان دەتوانن ناوی خۆیان بۆ چاودێکردنی سندووقەکانی دەنگدان تۆمار بکەن.

هاوكات 20ـی ئەم مانگە، کۆمیسیۆن لیژنەیەکی ناوەندی بۆ هەڵبژاردنی کارمەندانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێکهێنا، لیژنەکە دیاریکردنی میکانیزمی هەڵبژاردنی کارمەندانی سەر سندووقەکانی دەنگدان پێ ڕاسپێراوە.

En az 10 karakter gerekli