ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پێكهاتەكان، بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی ھەرێم و عێراق و جیھان كرد.
دەقی پەیامی پیرۆزبایی:
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی لەموسڵمانانی ھەرێم و عێراق و جیھان دەكەین، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ ھەمووان ، هیوادارین خوای دلۆڤان تاعەت و ڕۆژوی هەمولایەكی قبوڵ كردبێت و ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و کۆتاییهاتنی ناخۆشی و نەهامەتییەکان و هاندەری ئاشتەوایی و تەبایی زیاتر بێت لە نێوان پێکهاتەکان.
دووبارە جەژنی ڕەمەزان لەهەموو لایەك پیرۆز بێت .