بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان کۆتایی هات

بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان کۆتایی هات

تشرینی یه‌كه‌م 16, 2024 08:34
بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان کۆتایی هات
0

لایک

بانگەشەی هەڵبژاردن  کۆتاییهات و کۆمیسیۆن کاندید و لایەنەکان ئاگادار دەکاتەوە، کە هەر لایەنێک لەم ساتە بەدواوە بانگەشە بکات، سزا دەدرێت.

رۆژی ٢٥ـی مانگی رابردوو، بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد و دوێنێ ١٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٢ی شەو بە شێوەیەکی فەرمی بانگەشە کۆتایی هات.

رۆژی ١٨ـی ئەم مانگە کە دەکاتە رۆژی هەینی، دەنگدانی تایبەت لە ١٦٥ بنکەی جیاواز لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت، رۆژی ٢٠ـی ئەم مانگەش دەنگدانی گشتی لە ١٤٣٧ بنکەی جیاواز لە سەرتاسەری هەرێم بەڕێوە دەچێت.

بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، نزیکەی دوو ملیۆن و ٨٠٠ هەزار هاوڵاتی کارتی بایۆمێتریی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە و مافی دەنگدانیان هەیە.

هەروەها ئەوەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردووی پەرلەمان جیا دەکاتەوە ئەوەیە کە هەڵبژاردنەکە بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی عێراق و بە چاودێریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەڕێوە دەچێت، هەڵبژاردنەکەش دەبێتە یەکەمین هەڵبژاردن لە مێژووی هەرێم، کە بە فشاری نێودەوڵەتی و بەدەر لە ویستی حیزبەکان بەڕێوە دەچێت.

En az 10 karakter gerekli