وەزارەتى ناوخۆ: سزای لە سێدارەدان 350% زیادیکردووە

 وەزارەتى ناوخۆ: سزای لە سێدارەدان 350% زیادیکردووە

ئه‌یلول 8, 2024 15:30
 وەزارەتى ناوخۆ: سزای لە سێدارەدان 350% زیادیکردووە
0

لایک

وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 40 ملیۆن عێراقى بوونەتە خاوەنى کارتى نیشتمانی.

میقداد میرى، وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق، لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا لە بەڕێوەبەرایەتى بارى شارستانى و پاسپۆرت و مانەوە لە بەغداد رایگەیاند، لە ساڵى رابردوودا 15 ملیۆن هاوڵاتى عێراقى بە هەرێمى کوردستانیشەوە، کارتى نیشتمانییان بۆ دەرکراوە.

وتەبێژەکەى وەزارەتى ناوخۆى عێراق وتیشى، لە مانگى ئابدا 90 سزاى لە سێدارەدان و 221 سزاى زیندانى هەتاهەتایی بۆ بازرگانانى ماددەى هۆشبەر دەرچووە، لەکاتێکدا لە حەوت مانگى یەکەمى ئەمساڵدا 140 سزاى لە سێدارەدان و 500 سزاى زیندانى هەتاهەتایی بووە، تێکڕاى سزاى لە سێدارەدان لە مانگى ئاب بەراورد بە حەوت مانگى سەرەتاى ئەمساڵ 350% زیادیکردووە.

میرى ئاماژەى بەوەشکرد، لە مانگى رابردوودا 238 هەزار سەرپێچى هاتووچۆ تۆمارکراون و بەراورد بە مانگەکانى رابردووتر رێژەکە 20% کەمیکردووە.

En az 10 karakter gerekli