فوئاد حسێن: هیوادارین رێککەوتنێکی ئەمنی هاوشێوەی ئێران لەگەڵ تورکیا واژۆ بکەین

فوئاد حسێن: هیوادارین رێککەوتنێکی ئەمنی هاوشێوەی ئێران لەگەڵ تورکیا واژۆ بکەین

ئه‌یلول 22, 2023 14:15
فوئاد حسێن: هیوادارین رێککەوتنێکی ئەمنی هاوشێوەی ئێران لەگەڵ تورکیا واژۆ بکەین
0

لایک

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ تورکیا بەردەوام لە گفتوگۆدان لەسەر پرسی ئەمنی سنوورەکان، هیوادارن رێککەوتنێکی ئەمنی هاوشێوەی ئێران لەگەڵ تورکیا واژۆ بکەن، دەشڵێت، “لەگەڵ ئەمریکا لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی بازاڕی دراوی دینار و دۆلار بەیەکەوە ببەستنەوە.”

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بە کەناڵی “الحرة”ی راگەیاند، پەیوەندییەکانی نیوان ئەمریکا و عێراق لەسەر بنەمای سەربازی و ئاسایش بنیادنرا، ئێستاش لە ئاستێکی باشدایە، هەروەها لە زۆربەی بوارەکاندا گەشەی سەندوە، لە رووی چاکسازی ئابووری و گەشەسەندنەوە ئەمریکا پشتیوانی لە عێراق دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم بەندەکانی رێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران جێبەجێکراوە، سەرجەم ئەو هێزە کوردیانەی لە سنوری نێوان هەرێم و ئێران جێگیرببوون، دوورخراونەتەوە بۆ چەند بنکەیەکی سەربازی لە نزیک کەمپی ئاوەرەکان.

ئەوەشی خستەڕوو، راگرتنی بۆردوومانەکانی ئێران لە ناوچەکانی هەرێم، یەکێک بووە لە بەندەکانی رێککەوتنی ئەمنی، لە بەرامبەردا هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان دوورخرانەوە، ئەو ئەرکەش بە هەماهەنگی نێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم بە سەرکەوتوی ئەنجامدراوە.

فوئاد حسێن باسی لەوەشکرد، لەگەڵ تورکیادا بەردەوام لە گفتوگۆدان بۆ دوورسختنەوەی هێزە تیرۆریستی پەکەک، هیوادارن لەسەر ئەو پرسە رێککەوتنێکی هاوشێوە لەگەڵ تورکیا واژۆ بکەن.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، یەکێک لەو دۆسیە گرنگانەی لە گفتگۆی نێوان ئەمریکا و عێراق باسدەکرێت، دۆسیەی پێکەوەبەستنی بازاڕی دراوی عێراقیە بە دۆلار و هاتنە ناوەوەی دۆلارەوە بۆ ناوخۆی عێراق، دۆسیەی دارایی و بانکی پەیوەستە بە دۆخی دارایی و ئابوری عێراق.

En az 10 karakter gerekli