ژمارەی لیستی بەرەی یەکگرتووی تورکمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، لە پارێزگای کەرکووک، بە ژمارە 109 دیاری کرا.
ئەمڕۆ شەممە 16ـی 09ـی 2023 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تیروپشکی بۆ ژمارەى هاوپەیمانییەتی، پارت و کاندیدەکان بۆ بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کرد.
ژمارەی لیستی بەرەی یەکگرتووی تورکمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، لە پارێزگاکان کەرکووک، بە ژمارە 109 دیاری کرا.
بڕیارە ڕۆژی 18ـی 12ـی 2023 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بە بەشداریی 39 هاوپەیمانییەتی، 29 پارت و 66 بەربژێر بەڕێوە بچێت.
هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەڕێوە دەچێت و 23 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە، بەڵام هەڵبژاردنەکە لە پارێزگاکانی هەرێم ئەنجام نادرێت.