ئەمڕۆ سێشەممە، رێکەوتی 13ـی کانوونی یەکەمی 2022، شاندی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبوونەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری, شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری بەغدا، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵی کۆبووەوە.
هاوکات بەپێی راگەیەندراوەکە، “کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەبارەی هەماهەنگی و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵی و دۆزینەوە میکانیزمی کارکردنی نێوان هەردوولا بە پشت بەستن بە دەستوور و کارنامەی کابینەی نوێی حکومەتی فیدڕاڵی”.