به ئاماده‌بوونی سه‌رۆک ئه‌ركانی پێشمه‌رگه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كۆبووه‌وه و ژماره‌یه‌ک بڕیاری ده‌ركرد.
كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت كرابوو، به تاوتوێكردنی ده‌ستدرێژی و په‌لاماره‌كانی وڵاتانی دراوسێ بۆ سه‌ر سنووره‌كانی عێراق و تۆپباران و بۆردومانی ناوچه‌كانی هه‌رێم، كه بووه‌ته هۆی نانه‌وه‌ی پشێوی و ترس له ناوچه سنوورییه‌كان و زیانی به گیان و سامانی هاووڵاتیان گه‌یاندووه.
لیوا یه‌حیا ره‌سووڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كاندا بۆ راگرتنی ئه‌و په‌لامارانه و به‌رده‌وامیدان به هه‌وڵه دیپلۆماتییه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری ژماره‌یه‌ک بڕیاری ده‌ركرد. له‌وانه:
یه‌كه‌م: دانانی پلانێک بۆ دووباره بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی خاڵی سفر به درێژایی سنووره‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران.
دووه‌م: دابینكردنی هه‌موو پێداویستییه لۆجستییه‌كانی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاراستنی سنوور و به‌هێزكردنی توانای مرۆیی و دابینكردنی دارایی پێویست و پشتیوانیكردنیان به كه‌رسته و چه‌كی پێویست، كه بتوانن له رێگه‌یانه‌وه ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
سێیه‌م: وه‌زاره‌تی ناوخۆ، توانای مرۆیی زیاتر به‌رده‌ست بخات بۆ به‌هێزكردنی بنكه‌كانی سنوور.
چواره‌م: هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكرێت بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی یه‌ک و دووی سه‌ره‌وه، به ئامانجی یه‌كخستنی هه‌وڵه نیشتمانییه‌كان بۆ پارێزگاریكردن له سنووری عێراق.