نێچیرڤان بارزانی واژۆی لەسەر پڕۆژەیاسای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان نەکرد

نێچیرڤان بارزانی واژۆی لەسەر پڕۆژەیاسای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان نەکرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
نێچیرڤان بارزانی واژۆی لەسەر پڕۆژەیاسای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان نەکرد
0

لایک

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق واژۆی لەسەر یاسای درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان – عێراق نەکرد، کە بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسند کرا.

دوای ئەوەی پەرلەمانی کوردستان – عێراق بە زۆرینەی دەنگ درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی پەسند کرد، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان یاساکەیان بە نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی سەرۆکایەتیی هەرێم کردووە بە مەبەستی واژۆکردن یان رەتکردنەوەی یاساکە.

بەوتەی دڵشاد شەهاب، راوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێم کە قسەی بۆ میدیای نزیک لە نێچیرڤان بارزانی کردووە، نێچیرڤان بارزانی، یاساکەی واژۆی نەکردووە.

هەر یاسایەک لە پەرلەمانی کوردستان دەربچێت، بە نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی سەرۆکایەتیی هەرێم دەکرێت بۆئەوەی سەرۆکی هەرێم رای خۆی لەسەر بدات. سەرۆکی هەرێم بۆ ئەو مەبەستە سێ بژارەی لەبەردەمدایە: واژۆکردن، رەتکردنەوە و بێدەنگی هەڵبژاردن.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، واژۆی لەسەر یاساکە نەکردووە، بەڵام رەتیشی نەکردووەتەوە. لەم بارەدا، دوای 15 رۆژ، ئەگەر سەرۆکی هەرێم واژۆی نەکات، خۆکارانە یاساکە جێگیر دەبێت و پێش 06-11-2022 بە واژۆی سەرۆکی پەرلەمان لە رۆژنامەی وەقائیعدا بڵاودەکرێتەوە.