بانکی ناوەندی دەستبەسەر پارەی بەشێک لە بەرپرساندا دەگرێت

بانکی ناوەندی دەستبەسەر پارەی بەشێک لە بەرپرساندا دەگرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
بانکی ناوەندی دەستبەسەر پارەی بەشێک لە بەرپرساندا دەگرێت
0

لایک

ئەمڕۆ یەكشەممە، بانكی ناوەندی عێراق رێنمایی ئەو بانكە ئەهلییانەی كرد كە دەسەڵاتی دەستبەسەرداگرتنی پارەی ژمارەیەک بەرپرسیان پێدراوە، لەنێویاندا تۆمەتباری سەرەكی بە دزینی پارەی باج، “نوور زوهێر جاسم”.

بەپێی ئەو بەڵگەنامەیەی لەبەردەستدایە، بەشی یاسایی بانكی ناوەندی عێراق تەنها بانكە ئەهلییە رێگەپێدراوەكانی رێنمایی كردووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی پارەی جوڵاو و نەجووڵاو كە هی ژمارەیەک بەرپرسن و تۆمەتبارن بە دزینی پارەی باج، لەنێویاندا تۆمەتباری سەرەكی، “نوور زوهێر جاسم”.

بەپێی ئەو بەڵگەنامەیە، ئەو بەرپرسانە بریتین لە: حسێن كاوە عەبدولقادر، محەمەد فەلاح عەبدوڵڵا، عەبدولمەهدی تۆفیق، نوور زوهێر جاسم، دیعا عەبدولخالق عەلی، زوهایر جومعە حەمادی، ئوسامە حسام جودە، قەیس مەحمود مەهدی و سامر عەبدولهادی قاسم.