رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگه‌یاند، سەرەتای مانگی داهاتوو، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2022ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت.
رێباز حەملان به‌میدیاكانی پارتی راگەیاند، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم، له‌ئێستادا له رێکخستنەوە و وەرگرتنی داهاتی نەوت و ئەو پارانەیە کە لە داهاتی ناوخۆ دەستیدەکەوێت، بە دڵنیاییەوە سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)یه و لە سه‌ره‌تای مانگی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
له‌باره‌ی نرخی نەوتی سپی، رێباز حه‌ملان ئاشكرایكردوه، “حکومەت بە نرخی پاڵپشتیکراو نەوت بە پاڵاوگەکان دەدات، عێراقیش بە هەر نرخێك نەوت بۆ هه‌رێمی کوردستان بنێرێت، بەهەمان نرخ به‌سه‌ر هاووڵاتیان دابه‌شده‌كرێت”.
رۆژی 2ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی (ئه‌یلول/9)ی ده‌ستپێكرد و رۆژی 25ی ئه‌م مانگه‌ش كۆتایی به‌دابه‌شكردنی هێنا.