ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان- عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازه‌یاسای درێژکردنەوەی خولی پێنجەم دەکات.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆ 06-10-2022ـی بڵاوکردەوە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە، خوێندنەوەی دووەمە، بۆ پێشنیازه‌یاسای درێژکردنەوەی خولی پێنجەم.
بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان _ عێراق بەمشێوەیە دەبێت:
به‌پێی حوكمی ماده‌ی (5) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له ماده‌ی (16) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له ماده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له ماده‌ی (20) و ماده‌كانی (47، 48) و بڕگەی (یەكەم) لە مادەی (52) و مادەكانی (54،55،56،57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (10)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 06-10-2022 به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (به‌رده‌وامبوونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق)، به‌پێی بڕگه‌ی (پێنجه‌م) له مادده‌ى (78) و مادده‌كانى (79، 80) له په‌یڕه‌وى ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
دووه‌م: بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.