لەمیانی رووداوێکی هاتووچۆ لە ئاکرێ 14 کەس برینداربوون

لەمیانی رووداوێکی هاتووچۆ لە ئاکرێ 14 کەس برینداربوون

رووداوه‌كه‌ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلی ته‌كسی و ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت روویدا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
لەمیانی رووداوێکی هاتووچۆ لە ئاکرێ 14 کەس برینداربوون
0

لایک

ئەمشەو پێنجشەممە، به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان چه‌ند ئۆتۆمبێلێک له‌ سنووری ئاكرێ، 14 كه‌س بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، كاتژمێر 08:00ـی شەو رووداوێكی هاتووچۆ له‌نێوان 3 ئۆتۆمبێل له‌ سنووری ئاكرێ روویدا.

رووداوه‌كه‌ له‌ دووڕیانی ناحیەی دینارته‌ له‌ سنووری شارۆچكه‌ی ئاكرێ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێلی ته‌كسی و ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت روویدا و له‌ ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌ش 14 كه‌س بریندار بوون.