وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەو رێنماییە خۆپارێزیانەی بڵاوکراونەتەوە و ئەو چارەسەرییە پزیشکیانەی لە نەخۆشخانەکان ئەنجامدراون، رێژەی توشبون بە پەتای سکچون و رشانەوە بەرێژەی لەسەدا 60 کەمیکردوە.
لەمیانی لدوانێکی رۆژنامەوانیدا سامان لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە کە لێژنەیەکی تایبەتیان پێکهێناوە دوا بە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای سکچوون و رشانەوە، سەرئەنجامی رێکارەکان لە ئێستادا تووشبوون بە پەتاکە لەسەدا 60 کەمی کردووە.
هاوکات ئەو وتەبێژە باسی لەوەکردووە کە لەسەرەتادا رێگرییان لەو شوێنانە کردووە کە هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەن، دواجار پرۆتۆکۆڵی پزیشکییان دیاریکردووە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکان لە سەرجەم ەنخۆشخانەکان.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای سکچوون و رشانەوە لە چەند رۆژی رابردوو، ژمارەیەک خواردنگە داخران کە رەچاوی خۆپارزیی تێیدا نەدەبینران، لەگەڵ ئەوەش ژمارەیەک سەرچاوەی ئاوی پیس داخران کە دەبوونە بڵئوبوونەوەی ئاوی پیس لە گەڕەکەکان.