عەلی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان رایگەیاند، نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێڕاق هۆشداری داوە بە لایەنەکانی هەرێم کە ئه‌گه‌ر لایه‌نەکانی ده‌سته‌ڵات خۆیان چاک نه‌كەن، ئه‌وه قه‌واره‌ی هه‌رێم له‌ژێر “مه‌ترسیی جیددیی دایه‌و به‌رده‌وام نابێت، بۆیە دەبێت دەسەڵاتداران سه‌رڕاستانه ده‌ست به‌چاكسازیی جیددیی بكه‌ن”.
عەلی باپیر لە وتارێکدا بۆ لایەنگرانی حزبەکەی لە مه‌ڵبه‌ندی ده‌ورووبه‌ری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به به‌شێک له نێوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی رابردووی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم كردووە له‌گه‌ڵ جێنین پلاسخارت، نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێڕاق، كه ناوبراو له كۆبوونه‌كه‌دا دوپاتی كردوەتەوە کە “ئه‌گه‌ر لایه‌نەکانی ده‌سته‌ڵات خۆیان چاک نهكەنهوه، ئه‌وه قه‌واره‌ی هه‌رێم له‌ژێر مه‌ترسیی جیددیی دایه‌و به‌رده‌وام نابێت.”
عەلی باپیر باسی لەوەکردووە، “هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سته‌ڵاتداری هه‌رێم له‌ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردودا نمونه‌ی خراپی حكومهتدارییان پێشكه‌ش كردوه و شكۆی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تیان شكاندووه”.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، “پێویسته هه‌ردو حیزب دان به‌هه‌ڵه‌ی خۆیاندا بنێن پێش ئه‌وه‌ی كار له كار بترازێت و به‌ئیراده‌یه‌كی به‌هێزو سه‌رڕاستانه ده‌ست به‌چاكسازیی جیددیی بكه‌ن، گوێ له ره‌خنه‌ی دڵسۆزان بگرن و پێی قه‌ڵس نه‌بن.”