کەشناسی: پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلە دادەبەزن

کەشناسی: پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلە دادەبەزن

حوزه‌یران 30, 2024 16:53
کەشناسی: پلەکانی گەرما 1 بۆ 3 پلە دادەبەزن
0

لایک

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، سبەی پلەکانی گەرما دادەبەزن و خێرایی با زیاد دەکات. بەپێی پێشبینییەکانیش، لە چوار ناوچە و پارێزگای هەرێم پلەکانی گەرما بۆ خوار 40 پلە و 30 پلەی سیلیزی دادەبەزن.

کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکى گشتى نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێرایى با و بوونی تۆزێکی کەم لە هەوادا، پلەکانی گەرماش 1 تا 3 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 40
سلێمانی : 38
دهۆک : 39
هەڵەبجە : 42
زاخۆ : 40
سۆران : 38
حاجی ئۆمەران : 25
گەرمیان : 45

En az 10 karakter gerekli