عێراق لەڕێگەی مانگی دەستکردەوە ئینتەرنێت بۆ هاووڵاتییان دابین دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • عێراق لەڕێگەی مانگی دەستکردەوە ئینتەرنێت بۆ هاووڵاتییان دابین دەکات

عێراق لەڕێگەی مانگی دەستکردەوە ئینتەرنێت بۆ هاووڵاتییان دابین دەکات

حوزه‌یران 17, 2023 16:34
عێراق لەڕێگەی مانگی دەستکردەوە ئینتەرنێت بۆ هاووڵاتییان دابین دەکات
0

لایک

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ یەکەمینجار خزمەتگوازری ئینتەرنێت راستەوخۆ لە رێگەی مانگی دەستکردەوە بۆ هاووڵاتییان دابیندەکرێت.

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراقەوە بڵاوكرایەوە”بەهۆی ئەوەی پڕۆژەکانی دابینکردنی ئینتەرنێت لەرێگەی کێبڵەوە کات و تێچوویەکی زۆری دەوێت، هەروەها لەپێناو دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتییان و دامودەزگاکان بڕیاردرا گرێبەستێک بۆ دابینکردنی ئینتەرنێت لە رێگەی مانگی دەستکردەوە بۆ هاوڵاتییان واژوو بکرێت “.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە”ئەو هەنگاوە یەکەمینجارە لە عێراق جێبەجێ بکرێت، لە زۆربەی وڵاتە پێشکەوتووەکان جێبەجێ دەکرێت و چەند کۆمپانیایەکی وەک (ONEWEB) و (SPACE X) و (Amazon) کاری لەسەر دەکەن “.
وەزارەتی پەیوەندییەكانی عێراق دەڵێت” لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران بەەوەی بەزووترین کات ئەو گرێبەستانە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەواژوو بکەن و خزمەتگوزارییەکە لە عێراق دابین بکەن “. 

En az 10 karakter gerekli