کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت

کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت

كانونی دووه‌م 29, 2026 10:58
کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت
0

لایک

بەڕێوبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان-عێراق باروودۆخی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو، ڕایگەیاند بارانبارین بەردەوام دەبێت و ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٩ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی پچڕپچر لە هەندێک ناوچە بەڵام لە ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان کەمێک بەفربارین دەبێت و لە شەودا ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لە زۆربەی ناوچەکان هەوەها پلەی گەرما ١ بۆ ٣ پلە دادەبەزێت.

سەبارەت بە کەشی سبەی هەینی، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕیت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دروست بوونی تەم لە کاتەکانی بەیانیدا. سەرەتا لە ڕۆژئاوا و باکووری هەرێم بارانبارین دەست پێدەکات پاشان بۆ دوای نیوەڕۆ نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت و هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان بەفر بارین دەبێت پلەی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:

هەولێر(ئەربیل): ١٢پلە

سلێمانی: ٨ پلە

دهۆک: ١٢ پلە

هەڵەبجە: ٨ پلە

زاخۆ: ١٢ پلە

ئاکرێ: ١٠ پلە

حاجی ئۆمەران: ٣ پلە

En az 10 karakter gerekli