هەفتەى داهاتوو نوێنەرى پارتە سیاسییەکان و کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان کۆدەبنەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هەفتەى داهاتوو نوێنەرى پارتە سیاسییەکان و کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان کۆدەبنەوە

هەفتەى داهاتوو نوێنەرى پارتە سیاسییەکان و کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان کۆدەبنەوە

شوبات 28, 2024 17:31
هەفتەى داهاتوو نوێنەرى پارتە سیاسییەکان و کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان کۆدەبنەوە
0

لایک

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

رۆژی چوارشەممە، 28ـی شوباتی 2024، هەیمان تەحسین، بەڕێوەبەری گشتیی پارت و رێکخراوەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە شاری هەولێر، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرجەم پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان رێکدەخەن و تێیدا بەرچاو روونی تەواویان پێدەدەن لەبارەی ئامادەکارییەکانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوەکو کارەکانیان بێ گرفت و کێشە بکەن.

هەیمان تەحسین  گوتیشی، “38 پارتی سیاسیی هەرێمی کوردستان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پارت و رێکخراوەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆمارکراون؛ نابێت هەر پارتێک بارەگا و چالاکی سیاسی نەبێت، بەشداری هەڵبژاردن بکات“.

ئەوەی کە پەیوەندی بە رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکەوە هەیە، هەیمان تەحسین دەڵێت، سێشەممەی رابردوو لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشنیازیان کردووە لەنێوان 5 بۆ 10ـی حوزەیراندا هەڵبژاردن بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕوانی وەڵامی سەرۆکی هەرێمی کوردستانن.

En az 10 karakter gerekli