وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕیاریدا به‌شێك له پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی شووباتی ئەمساڵ بنێرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه فه‌رمانێكی بۆ ره‌وانه‌كردنی به‌شێك له پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد كه تایبه‌ته به پاره‌ی مووچه‌ی خانەنشینی فەرمانبەرانی هەرێم و چاودێری كۆمەڵایەتی.
به‌گوێره‌ی فه‌رمانه‌كه، ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌كو گوژمه‌ی یه‌كه‌م ره‌وانه ده‌كرێت، 130 ملیار دینارە و تایبه‌ته به مووچه‌ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ، بڕیاره به چه‌ند گوژمه‌یه‌كی دیكه ته‌واوی مووچه‌ی ئه‌و مانگه ره‌وانه بكرێت.
له 21ی شوباتی ئه‌مساڵ دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا به پابه‌ندكردنی حكومه‌تی فیدڕاڵی بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.