سەرۆکوەزیرانی هەرێم پێشوازیی لە سەرۆککۆماری عێراق دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • سەرۆکوەزیرانی هەرێم پێشوازیی لە سەرۆککۆماری عێراق دەکات

سەرۆکوەزیرانی هەرێم پێشوازیی لە سەرۆککۆماری عێراق دەکات

ئایار 12, 2024 14:16
سەرۆکوەزیرانی هەرێم پێشوازیی لە سەرۆککۆماری عێراق دەکات
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق جەخت لە چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان دەکەنەوە. 

ئەمرۆ یەکشەممە، 12-05-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی و گرنگیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان.

وەکو ئەوەی ئاماژەی پێ دراوە، جەخت لەوە کرایەوە سەرۆککۆمار، دەسەڵاتەکانی خۆی، وەکوو پارێزەری دەستوور، لەپێناو پاراستن و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەکار بهێنێت.

En az 10 karakter gerekli