یۆنامی: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم لەکاتی خۆیدا زۆر گرنگە
  • TEBA KURDİ
  • Uncategorized
  • یۆنامی: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم لەکاتی خۆیدا زۆر گرنگە

یۆنامی: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم لەکاتی خۆیدا زۆر گرنگە

ئازار 18, 2024 22:36
یۆنامی: بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم لەکاتی خۆیدا زۆر گرنگە
0

لایک

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم 10ـی حوزەیران و لەکاتی خۆیدا زۆر گرنگە.

ئەمڕۆ دووشەممە، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین لە بەرژەوەندی خەڵك کار بکەن، تاوەکو بەرەو چارەسەر هەنگاو بنێن نەك بەرەو چەقبەستووییەکی دیکەی درێژخایەن.

باس لەوەش کراوە، “بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی 10ـی حوزەیران لە هەرێمی کوردستانی عێراق زۆر گرنگە.”

لەوبارەیەشەوە، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، نیگەرانن لە بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن پارتییەوە و داوا لە حکومەتی عێراق و هەرێم دەکەن دڵنییایی بدەن کە هەڵبژاردنەکان ئازاد و دادپەروەر و شەفاف و متمانەپێکراو دەبن.

لایخۆشییەوە ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوە کرد، نیگەرانن لە کشانەوەی پارتی لە هەڵبژاردن و پاڵپشتی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد، دادپەروەرانە، شەفاف دەکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ، پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا کشانەوەی حزبەکەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق راگەیاند.

En az 10 karakter gerekli