کەشناسى: پلەکانى گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسى: پلەکانى گەرما بەرزدەبنەوە

ئازار 1, 2024 11:15
کەشناسى: پلەکانى گەرما بەرزدەبنەوە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان-عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند “پلەکانى گەرما بەرزدەبنەوە”.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى کەشناسى “ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند 10–20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و ئاراستەی با، باکووری خۆرهەڵات دەبێت”.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە “پلەکانی گەرما بەنزیکەی 1 تــــا 3 پلە بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

سەبارەت بە کەشوهەواى پێشبینیکراوى سبەینێ شەممەش ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێرایى با لەسەرخۆ–مامناوەند 10–20 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا دەبێت.

لە راگەیەندراوەکەدا بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمجۆرە پۆڵێنکراوە:

هەولێر: 17
سلێمانی :16
دهۆک : 17
زاخۆ : 18
هەڵەبجە : 16
سۆران : 16
حاجی ئۆمەران : 7
گەرمیان : 20

En az 10 karakter gerekli