دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، جارێکی دیکە هەڕەشەی لە ئێران کرد و ئاماژەی بەوە کردووە، هێرشەکەی ئەمجارەیان بۆ سەر ئەو وڵاتە، زۆر لەوەی پێشتر خراپتر دەبێت.
ترەمپ لە پۆستێکیدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٨ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “Truth Social” بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە: “هێزێکی دەریایی (ئەرمادا) گەورە بەرەو ئێران بەڕێوەیە. بە خێرایی و بە هێز و مەبەستەوە دەجووڵێت. ئەم کەشتیگەلە، بە سەرۆکایەتیی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری مەزن ‘ئەبراهام لینکۆڵن’ دەجووڵێت و، گەورەترە لەوەی بۆ ڤەنزوێلا نێردرا.”
سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی پەیامەکەیدا بۆ بەرپرسانی تاران دەنووسێت: “وەک پێشتریش بە ئێرانم گوتووە، رێککەوتنێک بکەن! ئەوان نەیانکرد، بۆیە ‘ئۆپەراسیۆنی چەکوشی نیوەشەو’ روویدا، کە وێرانکارییەکی گەورەی ئێران بوو. هێرشی داهاتوو زۆر خراپتر دەبێت! مەهێڵن ئەوە دووبارە ببێتەوە.”
ترەمپ داوا لە ئێران دەکات بە زوویی بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ و دەڵێت: “هیوادارم ئێران بە زوویی ‘بێتە سەر مێز’ و دانوستان لەسەر رێککەوتنێکی دادپەروەرانە و یەکسان بکات – بێ چەکی ئەتۆمی – رێککەوتنێک بۆ هەموو لایەنەکان باش بێت. کات لە تەواوبووندایە.”
ئەم هەڕەشانەی دۆناڵد ترەمپ لە کاتێکدایە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوام لە هەڵکشاندایە. جووڵەی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداو و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادیکردووە، بەتایبەت دوای ناردنی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری “یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن” و گرووپی هێرشبەری یاوەری. ئەمەش نیگەرانییەکانی لەبارەی ئەگەری پێکدادانی سەربازیی راستەوخۆ لە نێوان هەردوو وڵاتدا زیاتر کردووە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی