یەحیا رەسول: پێداگرین شانبەشانی هەرێم سنوورەکان بەهێز بکەین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • یەحیا رەسول: پێداگرین شانبەشانی هەرێم سنوورەکان بەهێز بکەین

یەحیا رەسول: پێداگرین شانبەشانی هەرێم سنوورەکان بەهێز بکەین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
یەحیا رەسول: پێداگرین شانبەشانی هەرێم سنوورەکان بەهێز بکەین
0

لایک

وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هه‌رێم گفتوگۆیان له‌سه‌ر پرسی به‌هێزكردنی سنووره‌كان كردووه‌، ئاماژە بەوەشدەکات، عێراق رێگه‌ نادات خاكه‌كه‌ی بۆ ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌كاربهێنرێت، ئه‌وان په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ هه‌یه‌ و هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ به‌هێزبكه‌ن.

یه‌حیا ره‌سول، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی وەزاری جه‌ختی له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی سنوور له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووره‌وه‌ كردووه‌ و هێڵی سفری له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ (ئێران و توركیا) كۆنتڕۆڵ بكرێت، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان فرمانی به‌وه‌كردووه‌ و ده‌ستبه‌جێ فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور ئەو پێویستییانە دابین بکات كه‌ پێكدێن له‌ چه‌ک، كه‌ره‌سته‌ و پاسه‌وان به‌جۆرێک كه‌ ببێته‌هۆی گه‌ره‌نتیكردنی سنوور و خاڵه‌ سنووریه‌كان”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، عێراق رێگه‌ نادات خاكه‌كه‌ی بۆ ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌كاربهێنرێت، ئه‌وان په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ هه‌یه‌ و هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ به‌هێزبكه‌ن و به‌وشێوه‌یه‌ی كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و هه‌موو وڵاتانی دراوسێ بكات، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و رێزگرتن له‌سه‌روه‌ری عێراق ده‌كه‌نه‌وه‌.

یه‌حیا ره‌سول باسی له‌وه‌شكرد، “پرسی به‌هێزكردنی سنووره‌كان له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆمان له‌سه‌ر كردووه‌، سنووره‌كان ده‌پارێزین و هێڵی سفری ده‌گرینه‌ده‌ست، به‌پێی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان كارده‌كه‌ین بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق”.