دەستەی کەشناسی عێراق رایدەگەیەنێت هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین روو لە عێراق دەکات و زۆرینەی ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق سەربە وەزارەتی گواستنەوە، بڵاویکردووەتەوە، سبەی پێنجشەممە، لە تەواوی ناوچەکانی عێراق، کاریگەرییەکانی خۆڵبارین کەمدەبێتەوە، پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن، خێرایی با لەنێوان(10-20)کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و بە گشتی ئاستی بینین لە نێوان (5-7)کیلۆمەتردا دەبێت.
سەبارەت بە کەشوهەوای رۆژی هەینی ئاشکرایکردووە،” پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە پلەکانی گەرمای رۆژی پیشوتر، لە کاتەکانی رۆژدا کەشوهەوا جێگر دەبێت و لەکاتەکانی ئێوارە خێرایی با زیاددەکات کە ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ.
هاوکات بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو، ئاشکرایکردووە، لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە، پلەکانی گەرما نزمبوونەوە بە خۆیانەوە دەبینن،خێرایی با لەنێوان(20-30) کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، خۆڵبارین بە شێوەیەک دەبێت لە هەندێک ناوچە ئاستی بینین بۆ هەزار مەتر کەمدەبێتەوە.
جەختیلەوەشکردوەتەوە، بۆ رۆژی یەکشەممەش کەشوهەوا لە ناوچەکانی باکور و باشور و ناوەڕاستی عێراق بەو شێوەیە بەردەوامی دەبێت و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردانایات.
له وهرزی هاوینهی ئهمساڵدا بههۆی دروستبوونی ناوچهیهكی فراوانی بیابان و بارانبارین بهڕێژهیهكی كهم لهماوهی رابردوودا له هاویندا زریان و شهپۆلهكانی خۆڵبارین دووباره دهبنهوه، لهبارهی زریانی هاوینهوه زانراوه كه ، واته دوو بۆ سێ رۆژ بهردهوام دهبێت و ماوهی سێ بۆ چوار ڕۆژیش كهشهكه ئاسایی دهبێتهوه.