پەرلەمانی عێراق خشتەی كاری كۆبوونەوەی ئەمڕۆی بڵاوكردەوە، كە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار.
دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق خشتەی كاری كۆبوونەوەی ئەمڕۆی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە، كە سەرۆككۆماری نوێ بۆ عێراق هەڵدەبژێردرێت.
هەر بەپێیی خشتەی كارەكە، كۆبوونەوەكە لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ دەستپێدەكات.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە تا ئێستا یەكێتی و پارتی نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن لەسەر پۆستی سەرۆككۆمار.
