وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا سەرکۆنەی ئەو هێرشە مووشەکییە دەکات کە شەوی رابردوو کرایە سەر هەولێر(ئەربیل) و بەهۆیەوە زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتەوە.
دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، سه‌ركۆنه‌ی توندی ئه‌و پەلامار و دەستدرێژییانه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كات، دووپاتی دەکەینەوە، ئه‌مه ده‌ستدرێژییه‌كی ئاشكرایه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری و پێكه‌وه ژیانی پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه. په‌لامار و هێرشی له‌و شێوه‌یه، ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان لاواز ناكات و به ئیراده‌ی پۆڵاینی پێشمه‌رگانه‌وه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كان ده‌بینه‌وه.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، خوازیاری پاراستنی ئاشتی و ئارامی ناوچه‌كه‌یه، خه‌باتیشی بۆ به‌رگریكردنه له خاك و خه‌ڵكی كوردستان و ناوچه‌كه.
لەم روانگه‌یه‌شه‌وه: داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ ده‌كه‌ین، كاری جددی بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و په‌لامار و هه‌ڕه‌شانه.
نیگه‌رانین به رووداو و په‌لاماری له‌و شێوه‌یه، هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانان و دۆستانمان بكرێت، به‌هێرش و په‌لاماری سه‌ر پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستانی ده‌زانین، هێزی پێشمه‌رگه له‌هه‌رێم، هاوشان له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌یمانه‌كان و سوپای عێراق ئه‌ركی ئه‌وله‌ویه‌تی ئێستایان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و راوه‌دوونان و تێكشكاندنیانه.
سه‌لامه‌تی و پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم، به‌ئه‌ركی راسته‌قینه‌ی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین، له‌و ئه‌ركه‌ش درێخی ناكه‌ین.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
١٣ی ئاداری ٢٠٢٢