ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی کردنی شاعیر جەلالی مەلەکشام بڵاوکردەوە.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی ئەم شاعیرە دەربڕی کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دواییی شاعیری ناوداری کورد جەلالی مەلەکشام بیست.
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و دۆست و خۆشەویستان و شەیدایانی شیعرە بەرزەکانی دەکەم، هاوخەمی کۆڕی شاعیران و ئەدەبدۆستانم بۆ لەدەستدانی شاعیری ئاویەر.
له خوای مه‌زن داواکارم گیانی بخاته به‌ر به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
٢٠٢٠/١٠/٣١