مه‌سرور بارزانی سەرکۆنەی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیستا‌نبوڵ ده‌كات

مه‌سرور بارزانی سەرکۆنەی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیستا‌نبوڵ ده‌كات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
مه‌سرور بارزانی سەرکۆنەی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیستا‌نبوڵ ده‌كات
0

لایک

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیستانبوڵ ده‌كات و سه‌ره‌خۆشیش له‌ قوربانییه‌كانی ئه‌و رووداوه‌ ده‌كات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (13ی تشرینی دووه‌م 2022)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌ تویتێكدا، ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیستانبوڵی كرد و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی حكومه‌ت، خه‌ڵكی توركیا و كه‌سوكاری قوربانییه‌كانی ئه‌و رووداوه‌كرد.

له‌ تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه‌، “به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ ترسنۆكانه‌ی ئه‌مڕۆی ئیستانبوڵ ده‌كه‌م. سه‌ره‌خۆشی له‌ حكومه‌ت و خه‌ڵكی توركیا و قوربانیان و كه‌سوكاریان ده‌كه‌م.”

كاتژمێر4:20 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌ 13ـی تشرینی دووه‌م 2022) ته‌قینه‌وه‌یه‌ک شه‌قامی ئیستقلالی ئیستانبوڵی هه‌ژاند و به‌پێی ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن وایی ئه‌و شاره‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 81 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.