مستەفا کازمی، سه‌رۆكوه‌زیران عێراق رایگەیاند، کێشەکانی نێوان هەولێر (ئەربیل) و بەغداد چارەسەر کراون.
مسته‌فا كازمی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له به‌غدا ئه‌نجامدا ورایگه‌یاند، زۆربەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد چارەسەرکراون و چەندین رێگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد هەن.
ئاماژەی بەوەش کرد، مانگانه 5 ملیار دۆلار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان دابین ده‌كرێت، دوو ملیار دۆلاریش بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌كارخستنی حكومه‌ت ده‌ڕوات، كۆی گشتی له ساڵێكدا 84 ملیار دۆلاره.
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، “له ئێستادا یه‌ده‌گی پاره‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق 76 ملیار دۆلاره، كه پێشتر 50 ملیار بوو، به‌ڵێنیش ده‌ده‌ین تا كۆتایی ساڵ یه‌ده‌گی پاره‌ی عێراق بگاته 90 ملیار دۆلار”.
وتیشی “داخرانی سیاسی كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئه‌دای حكومه‌ت هه‌یه، شكستی كه‌سانی دیكه ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌ستۆی حكومه‌ت. شكستی كه‌س هه‌ڵناگرین”.