شاندێکی باڵای یەکێتی و چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • شاندێکی باڵای یەکێتی و چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە

شاندێکی باڵای یەکێتی و چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
شاندێکی باڵای یەکێتی و چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
0

لایک

نوسینگەی راگەیاندنی بافڵ تاڵەبانی، رایگەیاندوە، “بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، ئەمشەو وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی سەرۆک مامجەلال لە بەغدا”.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، “لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی کرا کە وەک دەرچەیەک بۆ دەربازبون لەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی عێراق پێشکەشکرا”.

هاوکات ئاماژە بەوەکراوە، “لە درێژەی کۆبونەکەدا هەردولا جەختییان لەوە کردەوە کە دەبێت دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی بەشێوەیەک دابڕێژرێت کە خزمەت بە پرۆسەی سیاسی لە عێراق بکات و زمانی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی هاوبەش بهێنێتە ئاراوە لەنێوان هێز و لایەنە سیاسییەکاندا. هاوکات بێت لەگەڵ داواکارییە رەواکانی خەڵک و خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکان بکات و لەپێناو بونیادنانی داهاتوویەکی ئارام و سەقامگیر بێت”.