سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، “بڕيار درا سه‌ره‌تاى ئهيلوولى داهاتوو دوايين كۆبوونه‌وه بۆ يهكلاكردنهوهى ته‌واوى بابه‌ته‌كانى په‌يوه‌ست به هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێت”.

لەڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ئاماژەی بە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتی هەرێم بە بەشداری جێنین هێنیس پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوە و تێیدا هاتووە، “ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/8/10 به سه‌رپه‌رشتيى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى خاتوو جينين پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه كوردستانييه‌كان ده‌رباره‌ى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه چوو”.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ره‌تا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له وته‌يه‌كدا سوپاسى خاتوو پلاسخارت و لايه‌نه سياسييه‌كانى كرد بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى بانگهێشتى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و هيواى خواست لايه‌نه سياسييه‌كان بگه‌نه لێكگه‌يشتنێك بۆ دياريكردنى كاتى هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كان و جه‌ختى له گرنگيى هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و گوتی: دواکه‌وتنی هه‌ڵبژاردن زیان به ناو و پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت”.

لە کۆبوونەوەکەدا پلاسخارت وتارێکی پێشکەش کردووە و لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت، “لاى خۆيه‌وه خاتوو پلاسخارت وته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى گرنگيى گه‌يشتنى لايه‌نه‌كان به لێكگه‌يشتنێك له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردن و دياريكردنى كاتى ئه‌نجامدانى كرده‌وه و هه‌موو پشتگيرييه‌كى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ده‌بێ به زووترين كات بگه‌نه ئه‌نجامێك، چونكه زۆر كات له‌به‌ر ده‌ستدا نييه”.

دواجار لە کۆبوونەوەکەدا مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق راپۆرتی لێژنەی راسپێردراوی سەرۆکایەتی بۆ پرسی هەڵبژاردن پێشکەشکردووە، لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “لايه‌نه سياسييه‌كانيش ڕا و بۆچوونيان له‌مباره‌يه‌وه خسته ڕوو و سوپاسى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانيان كرد بۆ هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامى كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكانيان به ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا”.

دواجار سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، “بڕيار درا سه‌ره‌تاى ئهيلوولى داهاتوو دوايين كۆبوونه‌وه بۆ يهكلاكردنهوهى ته‌واوى بابه‌ته‌كانى په‌يوه‌ست به هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێت، تا ئه‌وساش سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه سياسييه‌كان، به هاوکاریی تیمی پسپۆڕی یوونامی له گفتوگۆ و ئاماده‌كارى به‌رده‌وام ده‌بن”.
