راگه‌یه‌ندراوێک له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • راگه‌یه‌ندراوێک له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمەوە

راگه‌یه‌ندراوێک له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
راگه‌یه‌ندراوێک له‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمەوە
0

لایک

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێم راگەیەندراوێکی لەبارەی دوو سەردانەکەی نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هه‌رێم بۆ بەغداد بڵاوکردەوە. نێچيرڤان بارزانى دەڵێت، “هه‌رێمى كوردستان خوازيارى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانيه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى رێز له‌يه‌كگرتن و دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش”

دەقی راگەیێندراوەکەی سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێم:

به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ ميانى دوا سه‌ردانه‌کانیدا بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانی عێراقی فیدراڵی و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منى و سياسيى وڵاتيان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له‌ هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان ته‌واوى لايه‌نه‌كان كرده‌وه‌ بۆ پشتگيرى له‌ حكوومه‌تى فيدراڵيى نوێى عێراق و سه‌رخستنى كارنامه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر – به‌غدا له‌ ماده‌ی (١٤٠)، بودجه‌ و شایسته‌ دارایییه‌کان، دۆخی شه‌نگال و کێشه‌کانی وڵات به‌گشتی به‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى وڵات.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌لسوودانى به‌ ته‌واوى هاوڕا بوون و دووپاتيان كرده‌وه‌ كه‌ به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك ڕێگه‌ به‌ هيچ جۆره‌ هه‌ڕه‌شه‌ و كرده‌يه‌وه‌كى سه‌ربازى له‌ سنووره‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌رامبه‌ر وڵاتانى دراوسێ نادرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌ك هه‌ميشه‌ هاوكارى و يارمه‌تى پێشكه‌ش به‌ په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن، به‌ڵام ڕێگه‌ به‌ بوونى گرووپى چه‌كدار له‌ هه‌رێمى كوردستان نادرێت، بۆيه‌ هه‌ولێر و به‌غدا به‌ ته‌واوى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى ده‌كه‌ن و ئاسايشى سنووره‌كان ده‌پارێزن، له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێش هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بن و ڕێكارى پێويست ده‌گرنه‌ به‌ر. 

سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى دڵنيايى دا و جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ بۆ عێراق و وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌ش به‌ فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌مێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ها خوازيارى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانيه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزله‌يه‌كگرتن و دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش. هاوکات بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆیی و دەرەكییەكان لە ناوچەكە، بە پێویستی دەزانین هەموو لایەك پشت به‌ گفتوگۆ و لێکگه‌شتن و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ ببه‌ستن، بۆ ئەوەش سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان ئامادەیە ڕۆڵێكی ئه‌رێنی و بنیاتنه‌رانه‌ لەمبارەیەوە بگێڕێت.

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان