لە بەغداد دوو تیرۆریستیی داعش لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا دەستگیرکران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڵاوی کردووەتەوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی دوو ئۆپەراسیۆنێدا لە پارێزگای بەغدا، دوو تیرۆریستیی داعشیان دەستگیرکردووە.
باسی لەوەش کردووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوون و راشیگەیاندووە کە یەکێک لە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان بەناوی ئەبو عوبێدە لە بەناو فیرقەی نەھاوەند سەربە داعش چەکداربووە و ئەوەی دیکەیش شۆفێری حەفارە بووە تایبەت بە دروستکردنی حەشارگە بۆ داعش.
ئەوەیش خستووەتەڕوو کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان دوای وەرگرتنی گوتەکانیان، رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان گیراوەتەبەر.