لە هەولێر (ئەربیل) دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە بازرگانییان بە ماددەی هۆشبەردەکرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/ ھەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە کە دوای بەدواداچوون و چاودێریەکی ورد، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددەھۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/ هەولێر، توانرا لەناو شاری ھەولێر دەستبگیرێت بەسەر ٣٧٨ گرام ماددەی کریستاڵ و ١٩١ گرام ماددەی گراس.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەداوە کە، دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر پێنج ملیۆن دینار، یەک چەکی کڵاشینکۆف، یەک دەمانچە و کەلوپەلی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر گیراوە. باس لەوەشکراوە کە تۆمەتبارەکان رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون