تیکا: یونسکۆ کارەکانی تەواوبکات، ئێمە پاڵپشتی تەواومان دەردەبڕین

تیکا: یونسکۆ کارەکانی تەواوبکات، ئێمە پاڵپشتی تەواومان دەردەبڕین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
تیکا: یونسکۆ کارەکانی تەواوبکات، ئێمە پاڵپشتی تەواومان دەردەبڕین
0

لایک

ئاژانسی هەماهەنگی و هاوکاری تورک (تیکا) رۆڵی دەبێت لە نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی نووری کەبیر کە خاوەن مێژوویەکی دێرینە و شوێنەواری هاوبەشی تورک – ئیسلامە، لەساڵی ٢٠١٧ لەلایەن رێکخراوی تیرۆرستی داعش وێرانکرا.

 

 

بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی مزگەوتەکە، رێکخراوی پەروەردە، زانست و رۆشەنبیری نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ)، ناوەندی توێژینەوە و پاراستنی کەلتوورە نێودەوڵەتییەکان و وەزارەتی رۆشەنبیری عێراق کارێکی هاوبەش ئەنجام دەدەن. پێشتر یونسکۆ رایگەیاندبوو کە پێشبینی دەکەن پرۆژەکە لە ماوەی 5 ساڵدا تەواوبێت.

کارەکانی دروستکردنی مزگەوتی نوری و مینارەی حەدبا کە بەرزییەکەی ٤٥ مەترە، بە سەرپەرشتی یونسکۆ، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا(کۆڤید-١٩) بە ستستی بەڕێوەدەچێت. 

لەمبارەیەوە مستەفا یازیجی، سەرپەرشتیاری ئاژانسی تیکا لە عێراق بە رۆژنامەی ‘تەبا’ی راگەیاند، دوای تەواوبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی لەلایەن یۆنسکۆوە، تیکا ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ مزگەوتەکە.

دوای بەبیرهێنانەوەی ئەوەی کە یونسکۆ تەواوی کاری نۆژەنکردنەوەی لە ئەستۆ گرتووە، یازجی وتی، “لە ئێستادا ماوەیەکی کارکردن لەسەر پرۆژەکە لە جێبەجێکردنە. دوای کۆتایی هاتنی کارەکانی ئەوان ئێمە دەتوانین رۆڵی خۆمان بگێڕین. دوای تەواوبوونی ئەم ماوەیە هەر چی بکەوێتە ئەستۆی ئێمە، بە خۆشحاڵییەوە هەوڵی ئەنجامدانی دەدەین”.

بولەنت کۆرکماز، سەرۆکی نووسینگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا لە تیکا لە سەردانەکەیدا بۆ مزگەوتەکە روونکردنەوەیەکیدا تێدا رایگەیاندبوو، پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکە لەژێرچاودێری یونسکۆ لەلایەن یونسکۆوە دەستیپێکردووە بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) کارەکان بە سستی ئەنجام دەدرێن و بەپێی پێویستە کارەکان بە خێرایی ناپەڕێنن.

کۆرکماز وتیشی، “هیواخوازم دوای ئەم پەتایە رێکارەکان خێراتر بکرێن. دڵنیام کە تورکیاش لە دووبارە بنیاتنانەوەی مزگەوتەکەی نورەددین زەنگی رۆڵێکی بەردەکەوێت. چونکە ئەو شوێنە مزگەوتێکە کە کەلتووری ئێمەی هەڵگرتووە”.

هەروەها کۆرکماز باسی لە هونەرمەندان و زانکۆکانی تورکیا کرد بۆ دروستکردنی نیگارەکان، میحراب و مینبەری مزگەوتەکە کۆدە کەلتورییەکان و زانییارییەکان دەتواندرێت سوود لە ئەزموونەکانی تورکیا وەربگیرێت. وتیشی، “دڵنیام لەوەی کە لەرێگەی تیکا و یاخود دامەزراوەکانی دیکەی کۆماری تورکیا لەم پرۆژەیەدا بەشدار دەبین، خزمەتی ئەو شوێنە دەکەین”.

مووسڵ لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکانی رزگارکردنی لەژێر داگیرکاری رێکخراوی تیرۆرستی داعش زیانێکی زۆر گەورەی بەرکەوت، زۆرێک لە شوێنەواری مێژوویی و ئاینی وێرانکران.

رێکخراوی تیرۆرستی داعش لەماوەی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی موسڵ لەلایەن سووپای عێراقەوە لە بەرواری ٢١ی حوزەیرانی ٢٠١٧ مینارەی حەدبا و مزگەوتی نوری کەبیر تەقێندرایەوە. 

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ رایگەیاند کە ناوچە داگیرکراوەکان لەژێر دەسەڵاتی داعش رزگار کرا. 

مزگەوتی نووری گەورە کە لەلایەن نورەددین مەحمود زەنگی، ئەتابەگی سەلجوقییەکان لە سەدەی ١٢ بنیاتنرا و ماوەی ٨٥٠ ساڵ وەکو یەکێک لە سمبۆلەکانی ئەو شارە ماوەتەوە.