بەرهەم ساڵح پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەورووپا کرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەرهەم ساڵح پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەورووپا کرد

بەرهەم ساڵح پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەورووپا کرد

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، لەکۆشکی سەلام لەبەغداد پێشوازیکرد لە شاندێکی پەرلەمانی ئەورووپا بەسەرۆکایەتی ناتالی لۆیزۆ، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
بەرهەم ساڵح پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی ئەورووپا کرد
0

لایک

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، لەکۆشکی سەلام لەبەغداد پێشوازیکرد لە شاندێکی پەرلەمانی ئەورووپا بەسەرۆکایەتی ناتالی لۆیزۆ، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری.

بە پێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار، لە دیدارەکەدا بەرهەم ساڵح دووپاتیکردەوە لەگرنگی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و یەکێتی ئەورووپا وەک هاوبەشێکی سەرەکی لەبوارە جیاجیاکان، بەتایبەتی لە بەگژاچوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و رووبەڕووبوونەوەی شانە نووستووەکانی داعش و پەرەپێدانی توانای ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لەرێگەی سود وەرگرتن لە شارەزایی ئەورووپا بۆ ئەو مەبەستە.

سەرۆککۆمار ئەوەشی خستەڕوو کە پێویستە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی پێکبهێنرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هاوشێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆر، چونکە گەندەڵی ئابووری سیاسی توندوتیژی و تیرۆرە، بۆیە بەبێ وشککردنی سەرچاوەکانی گەندەڵی ناتوانرێت تیرۆر لە ناوببرێت، ھەروەھا ئاماژەی بەوەشدا تیرۆر و گەندەڵی دوو دیوی یەک دراون و تەواوکەری یەکدی و خزمەت بەیەکتر دەکەن و بەردەوامی بە یەکتر دەدەن.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا بەرهەم ساڵح باسی لەوەکرد کە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بۆ ریشەکێشکردنی شانە نووستووەکانی تیرۆر کە مەترسیان لەسەر ئاسایشی عێراق و ناوچەکە دروستکردووە، ھەروەھا جەختیکردەوە لە پێویستی کۆتایی ھێنان بە ململانێ و قەیرانەکانی ناوچەکە و جیھان و چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش وەک بنەمایەکی گرنگی ریشەکێشکردنی تیرۆر.

لای خۆیەوە ناتالی لۆیزۆ رایگەیاند یەکێتی ئەورووپا پابەندە بە پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق و بەهێزکردنی توانای هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، ھاوکات ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی عێراق کرد بۆ بەگژاچوونەوەی داعش و هەوڵەکانی بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.