بەرهەم ساڵح: عێراق پێنجەم خراپترین وڵاتە لە رووی کەمئاوی
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • بەرهەم ساڵح: عێراق پێنجەم خراپترین وڵاتە لە رووی کەمئاوی

بەرهەم ساڵح: عێراق پێنجەم خراپترین وڵاتە لە رووی کەمئاوی

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق پێشبینی دەکات تاوەکو ساڵی 2035 کورتهێنانی ئاو لە عێراق بگاتە 10 ملیار و 800 ملیۆن مەترسێجا.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
بەرهەم ساڵح: عێراق پێنجەم خراپترین وڵاتە لە رووی کەمئاوی
0

لایک

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق پێشبینی دەکات تاوەکو ساڵی 2035 کورتهێنانی ئاو لە عێراق بگاتە 10 ملیار و 800 ملیۆن مەترسێجا.

بەرهەم ساڵح، لە هەژماری خۆیدا لە فەیسبووک رایگەیاند، وشکبوونی دەریاچەی ساوە مرواری باشووری عێراق جێگەی داخە و بیرهێنانەوەیەکی سەختە سەبارەت بە مەترسی گۆڕانی کەشوهەوا کە هەڕەشەیەکی مان و نەمانە بۆ ئایندەیان لە عێراق و ناوچەکە و جیهان، بۆیە دەبێ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا ببێتە کارێکی لەپێشینەی نیشتمانی بۆ عێراق.

وتیشی، “ژمارەی دانیشتووانی عێراق ئەمڕۆ زیاتر لە 40 ملیۆن کەسە، دوای 10 ساڵی دیکەش دەبێتە 53 ملیۆن کەس، هاوکات لەگەڵ ئەوە داواکاری لەسەر ئاو زیاتر دەبێت، لە کاتێکدا بەبیابانبوون کاریگەری لەسەر 39٪ـی خاک  داناوە، کەمئاویش کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر هەموو ناوچەیەکی عێراق و دەبێتە هۆی لەدەستدانی بەپیتی زەوی کشتوکاڵییەکان لە ئەنجامی سوێربوون”.

 سەرۆککۆماری عێراق باس لەوەش دەکات، “عێراق پێنجەم خراپترین وڵاتە لە رووی کەمئاوی و دابینکردنی خۆراک و بەرزبوونی پلەی گەرما، هاوکات بەپێی توێژینەوەکانی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق پێشبینی دەکرێت تاوەکو ساڵی 2035 کورتهێنانی ئاو لە عێراق بگاتە 10 ملیار و 800 ملیۆن مەترسێجا، بەهۆی کەمبوونی ئاوی هاتوو لە رووبارەکانی دیجلە و فورات، لەگەڵ بەهەڵمبوونی ئاوی بەنداوەکان و پێشنەخستنی شێوازی ئاودان.”