ئەمڕۆ مووچەی 10 وەزارەت دابەش دەکرێت

ئەمڕۆ مووچەی 10 وەزارەت دابەش دەکرێت

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 19ی ئازار 2022 مووچەی 10 وەزارەت دابەش دەکرێت.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
ئەمڕۆ مووچەی 10 وەزارەت دابەش دەکرێت
0

لایک

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ شەممە 19ی ئازار 2022 مووچەی 10 وەزارەت دابەش دەکرێت.

وەک لە خشتەکان هاتووە، ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دەدرێت:-

-وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان

-وەزارەتی پلاندانان

-وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی

-وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

-وەزارەتی خوێندنی باڵا

-وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

-وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن

-وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان

-وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن

-وەزارەتی کارەبا

هەر بەپێی ئەو خشتەی کە وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویکردووەتەوە، ”سبەی یەکشەممە مووچەی مانگی شوباتی هەر سێ سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی هەرێم، هەروەها خانەنشینانی پێشمەرگە و خانەنشینانی شارستانی دابەش دەکرێت.”