به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت به گشتی، له دوای نیوه‌ڕۆ ئاسمانی هه‌رێم ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له به شێك له ناوچه جیا جیاكانی سه‌نته‌ری پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و ناوچه شاخاوی و نیمچه شاخاوی و ده‌شته‌كان كاریگه‌ری تاوه باران و چالاكبوونه‌وه‌ی هه‌وره بروسكه هه‌ندێك كات دابارین به شێوازی لێزمه بارانی كورت خایه‌ن هه‌یه.
ئاماژەی بەوەشکرد، له دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك نا جێگیریهك له كه‌شی ناوچه‌كه‌مان دروستده‌بێت و پێشبینی تاوه باران له سه‌رجه‌می ناوچه جیا جیاكان هه‌یه هه‌روه‌ها زیادبوونی خێرای با به تایبه‌ت له به‌شه‌كانی باشووری هه‌رێم كه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆزوخۆڵ له‌سه‌ر به‌شێك له ئیداره‌ی گه‌رمیان و ناوچه ده‌شتایه‌كانی باشووری پارێزگای هه‌ولێر (ئەربیل).
ئەوەش خرایەڕوو، “سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، ناوچه شاخاوییه‌كان نیمچه هه‌ور ده‌بێت ئه‌گه‌ری كه‌مێك باران هه‌یه له دوای نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ بوونی هه‌وره تریشقه له‌سه‌ر لوتكه‌ی ناوچه شاخاویه‌كان له دوای نیوه‌ڕۆ”.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر (ئەربیل): ٢٧ پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران: ١٤ پله‌ی سیلیزی
سلێمانی: ٢٧ پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ: ٢٩ پله‌ی سیلیزی
دهۆك: ٢٦ پله‌ی سیلیزی
زاخۆ: ٢٦ پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه: ٢٩ پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان: ٣١ پله‌ی سیلیزی