له ئه‌نجامی له‌ناو كارگه‌یه‌كدا له شاری فه‌یسه‌ڵ ئابادی پاكستان ڕوویدا، بووه هۆی داڕمانی نزیكه‌ی ته‌واوی باڵه‌خانه‌كه و ژماره‌یه‌ك گیانله‌ده‌ستدان و برینداری لێكهوتهوه.
ئەمڕۆ هەینی، ٢١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆجێیی له پاكستان ڕایانگەیاند، “له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كارگه‌یه‌كی فه‌یسه‌ڵ ئاباددا لانیكه‌م ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، دوای ئه‌وه‌ی بیناكه له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌دا ڕوخا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “هێشتا ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ڕزگاركردن به‌رده‌وامن له كاتێكدا ترسی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كرێكار له ژێر داروپه‌ردودا گیریان خواردووه، لێكۆڵینه‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه بۆ دیاریكردنی هۆكاره‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه و ده‌ستنیشانكردنی به‌رپرسیاره‌كان”.
فەیسهڵ ئاباد یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ناوه‌نده پیشه‌سازییه‌كانی پاكستان، به‌تایبه‌تی له پیشه‌سازییه‌كانی قوماش و كیمیاییدا، ئه‌مه‌ش وایكردوه كه ڕوبه‌ڕوی ڕوداوی زۆر ببێته‌وه كه په‌یوه‌ندییان به ڕێكاره لاوازه‌كانی سه‌لامه‌تی له‌ناو كارگه‌كاندا هه‌یه.