بڕیارە ئەمڕۆ 17ـى تشرینى یەکەمى 2022، لەتیف رەشید، سەرۆککۆمارى نوێى عێراق بە فەرمى دەستبەکار بێت.
سەرۆکایەتیى کۆمارى عێراق رۆژی 16ى تشرینی یەکەم رایگەیاند، رۆژی دووشەممە 17ى تشرینى یەکەم لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی عێراق بە فەرمى لە کۆشکى سەلام دەستبەکار دەبێت.
ئەمەش دوای ئەوەی رۆژی 13ی تشرینی یەکەم پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێ کۆبووەوە و لەتیف رەشید بە زۆرینەی دەنگ بۆ پۆستی سەرۆککۆمار پەسندکرا.