دۆناڵد ترەمپ: ئەوە من بووم لە ماوەی تەنیا ٦ مانگدا ٦ جەنگم راگرت

دۆناڵد ترەمپ: ئەوە من بووم لە ماوەی تەنیا ٦ مانگدا ٦ جەنگم راگرت

ئاب 18, 2025 18:25
دۆناڵد ترەمپ: ئەوە من بووم لە ماوەی تەنیا ٦ مانگدا ٦ جەنگم راگرت
0

لایک

سەرۆكی ئەمریكا لە پۆستێكدا شانازی بە كارەكانی خۆیەوە كرد كە لەماوەی تەنیا ٦ مانگدا ٦ جەنگی لە جیهاندا راگرتووە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی “تروس” نووسیویەتی: با بیرتان بخەمەوە، ئەوە من بووم لە ماوەی تەنیا ٦ مانگدا ٦ جەنگم راگرت، من بووم دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێرانم لەناو برد.

هەروەها نووسیویەتی: ئەوە من بووم دانوستانم كرد و سەدان بارمتەم رزگار كرد و گەڕاندمەوە بۆ ئیسڕائیل و ئەمریكا.

ترەمپ بەهەمانشێوە نووسیویەتی: یان بۆ سەركەوتن یاری بكە، یاخود هەر یاری مەكە.

سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە جەنگی ئیسڕائیل و بزووتنەوەی حەماس لە كەرتی غەززە نەی شاردەوە كە: چیتر چاوەڕێی ئازادكردنی بارمتەكان مەكەن تا دوای رووبەڕووبوونەوەی حەماس و لەناوبردنیان، تا زووتر ئەو كارە بكەین، چانسی سەركەوتن زیاتر دەبێت.

En az 10 karakter gerekli