ڤیدیۆی ئه‌شكه‌نجه‌دان و هه‌ڵواسین و سه‌رتاشینی منداڵێک به‌شێوازێكی دڕندانه له‌لایه‌ن باوک و مامیه‌وه له‌یه‌كێک له پارێزگاكانی عێراق كاردانه‌وه‌ی زۆری له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان لێكهوتهوه و داواش له فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ده‌كرێت، هه‌ڵوێستی هه‌بێت و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر باوک و مامی ئه‌و گه‌نجه
بگرێته‌به‌ر.به‌گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، منداڵێک كه ته‌مه‌نی له‌نێوان 9-11 ساڵان ده‌بێت له‌لایه‌ن باوک و مامیه‌وه هه‌ڵواسراوه و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت، منداڵه‌كه ده‌پاڕێته‌وه و داواده‌كات ئه‌شكه‌نجه‌ی نه‌ده‌ن، به‌ڵام تۆمه‌تباره‌كان له‌ڕێگه‌ی مه‌كینه‌ی تایبه‌تیه‌وه به‌شێك له قژی منداڵه‌كه ده‌بڕن.هه‌ر به‌گوێره‌ی ڤیدیۆكه، له‌ڕێگه‌ی قامچیه‌وه كه‌سێک له‌منداڵه‌كه ده‌دات و پاشانیش منداڵه‌كه به‌ته‌واوی له‌هۆش خۆی ده‌چێت، به‌وته‌ی به‌شێک له‌به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش، ئه‌و منداڵه له‌لایه‌ن باوک و مامیه‌وه ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت.
1
بەڤیدیۆ.. هەرزەکارێک بەهۆی پێشبڕکێ وتیژڕۆیی کۆنترۆلی لەدەستدا وخۆی کێشا بە 4 ئوتومبێل
2
شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێم سەردانی تەبا-ی کرد
3
بەڤیدیۆ.. هێزی ئاسمانی عێراقی چەند پێگەیەکی داعشی لە پارێزگای دیالە بۆردوومانکرد
4
ئاسایشی هەولێر (ئەربیل) كەسێكی بیانی دەستگیر كرد
5
پۆلیسی هەولێر(ئەربیل) شەش تۆمەتباری دەستگیركرد كە هەڕەشەیان لە ئافرەتێك كردبوو