حوسێن خەتیبئۆغلو

حوسێن خەتیبئۆغلو

02 ئازار 2022 چوارشەممە

سووپای رووسیا، کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی شاری خێرسۆنی راگەیاند

سووپای رووسیا، کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی شاری خێرسۆنی راگەیاند
0

لایک


ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بەرگری رووسیا کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی شاری خێرسۆنی لە باشووری ئۆکرانیا راگەیاند.


وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاشکرایکرد، 67 بنکەی سەربازی سەربە ئۆکرانیا بە هێرشی مووشەکی پێکاوە، بەمەش ژمارەی ئەو بنکە سەربازیانەی لەلایەن رووسیاوە کراونەتە ئامانج گەیشتووەتە 1502، کە لە دەستپێکی جەنگی گەرمی نێوانیانەوە هاتووەتە ئاراوە.

ادامه مطلب

بەرھەم ساڵح پێشوازی لە یاریدەدەری سەرۆکی ئێران دەکات

بەرھەم ساڵح پێشوازی لە یاریدەدەری سەرۆکی ئێران دەکات
0

لایک


ئەمڕۆ چوارشەممە 02-03-2022، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە ئەمیر حوسێن قازیزادە هاشمی، یاریدەدەری سەرۆککۆماری ئێران و سەرۆکی دەزگای شەهیدانی ئێران و گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتی دۆست.


لە سەرەتای دیدارەکەدا ئەمیر حوسێن قازیزادە سڵاوی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێرانی گەیاندە بەرهەم ساڵح، ھەروەھا سەرۆککۆمار سڵاوی خۆی ئاڕاستەی سەرۆککۆماری ئێران کرد.


ھەر لەدیدارەکەدا جەختکرایەوە لە پێویستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەبوارە جیاجیاکان و ئاڵوگۆڕکردنی شارەزا و ئەزموونەکان و کاراکردنی لێکتێگەیشتن و رێککەوتننامەکانی نێوان هەردوولا لەبوارە جیاجیاکاندا لەرێگەی پلان و وەبەرهێنان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان.


لەلای خۆیەوە ئەمیر حوسێن قازیزادە، جەختیکردەوە لەسەر پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ عێراق لەبوارە جیاجیاکان و پتەوکردنی هاوکاری و ھەماھەنگی دووقۆڵی لەنێوان هەردوو وڵات، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی دۆست بکات.

ادامه مطلب

بۆچی ئەم جەژنە نەبێتە هۆکاری ئاشتەوایی و کردنەوەی باوەشی پێکەوە ژیان بۆ یەکتر؟

بۆچی ئەم جەژنە نەبێتە هۆکاری ئاشتەوایی و کردنەوەی باوەشی پێکەوە ژیان بۆ یەکتر؟
0

لایک

ئاشتەوایی و پێکەوە ژیان بنچینەی هەموو ئایینە ئاسمانییەکانە بەبێ جیاوازی، بەڵام ئێمە وەکو موسڵمانان پێویستە زیاتر پەرە بەم بایەخە مەزنە بدەین، چونکە لەنێو ئایینی ئیسلامدا چەندین بۆنە بۆ نوێکردنەوە و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان موسڵمانان دیاریکراوە.

جەژن وەکو یەکێک لە بۆنە ئایینیەکان بە گرنگترین هۆکاری ئاشتبوونەوە و پتەوکردنی پەیوەندییەکان دادەنرێت. ئەی بۆچی ئەم جەژنە نەکەینە هۆکارێک بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتەوایی و کردنەوەی باوەشی خۆشەویستی و پێکەوە ژیان بۆ دەوروبەرمان؟!!!

هەرچەندە لەم چەند جیلەی دوایییدا پرسینی خزمان و هاورێیان رووی لە کەمبوونەوە کردووە، بەڵام هەموومان خاسیەتی سەردانیکردنی خزم و ناسیاو و هاوسێکانمان بەپێی توانا لە باوک و باپیرانمان دەبینین و هێشتا بە یادی رۆژگاری رابردوو بە جۆشەوە پێشوازی لە یەکتر دەکەن، بەمەش پەیوەندییەکانیان لە بۆنەیەکی وەکو جەژن نوێدەکەنەوە، دەربڕینی سۆز و دڵخۆشییان بۆ یەکتر بەشێوەیەکی روون لە روخساریانەوە دەبیندرێت.

ئەی ئێمەی گەنجان بۆچی بەردەوامی بەم بایەخە مەزنە ئایینی و کۆمەڵایەتییە نادەین! بۆچی هەوڵ نادەین تاڕادەیەک بەردەوامبین لەسەر رێبازی باوک و باپیرانمان! ئایا چ شتێک بووەتە رێگر لە بەردەمماندا؟

بەرلەوەی کەس تۆمەتبار بکەین، پێویستە سەرەتا لە خودی خۆمانەوە دەستپێبکەین و واز لە داپۆشینی کەم و کوڕییەکانمان بهێنین و هۆکاری ئەم دوورە پەرێزییەمان لە خزم و ناسیاو و هاوڕێ و هاوسێکانمان نەگەڕێنینەوە بۆ دووری ماوەی نێوانمان و کەمی کات و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و چەندین هۆکاری تر کە رێگا خۆشکەرن بۆ داپۆشینی بێ هێزی و تەمەڵی هەتا بۆ بێ وەفایی.

ئەی چۆن دەتوانین بە کەمترین کات زۆرترین کەس و ناسیاومان بەسەر بکەینەوە و دڵیان خۆشبکەین؟

لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا ئێمەی گەنجان هەموو ئاسانکاریێکمان بۆ رەخساوە و دەتوانین بە بەکارهێنانی مۆبایل و ئامێری زیرەک دوورترین ماوە و رێگا و شاخ و کێو بە چەند چرکەیەک ببڕین و بگەین بە کەسە ئازیزەکانمان و بە پرسینی تەندروستی و چەند وتەیەکی شیرین دڵیان خۆشبکەین.

خوێنەری ئازیز، بۆچی تۆش ئەم جەژنە وەکو هەلێک ناقۆزیتەوە بۆ بەستنەوەی ئەو پەیوەندییە پچڕاوانەی رابردوو و دەربڕینی خۆشەویستی بەرامبەر بەو کەسانەی لەیادت کردوون یاخود لە یادیان کردووی؟ ئەم جەژنە بکە بە دەستپێکێک بۆ پێ نان بە کەلە رەقی، چونکە سەروەرمان محمد (د.خ) دەفەرمووێت: “باشترینی ئەو کەسانەی کە لەیەکتر ترازاون ئەوەیانە، کە زووتر ئاشتببێتەوە”.
جا ئێمەش ئەم جەژنە بکەین بە دەستپێکێک بۆ زیندووکردنەوەی ئەم فەرموودە پیرۆزە. چونکە دەکرێت ئەم جەژنە کۆتا جەژنی ژیانمان بێت و شەمەندەفەری ژیانمان نەگاتە وێستگەی جەژنێکی دیکە.

ادامه مطلب

داهاتوویەکی چۆن چاوەڕێی عێراق دەکات؟ ئایا دەبێتە گۆڕەپانێکی نوێ بۆ میلیشیاکان؟

داهاتوویەکی چۆن چاوەڕێی عێراق دەکات؟ ئایا دەبێتە گۆڕەپانێکی نوێ بۆ میلیشیاکان؟
1

لایک

وڵاتی عێراق لە سەرەتای دروست بوونییەوە تا ئەم ساتە هەناسەیەکی قووڵی بە ئارامییەوە هەڵنەکێشاوە، ئەمەش بەهۆی شەڕ- دروستبوون و رووخانی رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی حوکمڕانی – دەستوەردانی دەرەکی و خیانەتی ناوخۆیی وڵاتەکەوە بووە، یاخود رادەستکردنی دەسەڵات بووە بە دەسەڵاتێک کە گەندەڵی بە مافی رەهای خۆی زانیوە و چەوساندنەوەی گەلەکەی کردووە بە عادەت.

باشتر وایە بگەڕێینەوە ناوەڕۆکی بابەتەکە، لێرەدا پرسیارێک لە هزری هەموو هاونیشتیمانیانی ئەو وڵاتە دروست دەبێت ئەویش “داهاتوویەکی چۆن چاوەڕوانی عێراق دەکات؟”. ئایا دووبارە مێژوو رووخسارە بێبەزەییانەکەی نیشانی عێراق دەداتەوە؟ ئایا عێراق دەبێتە گۆڕەپانی ململانێی کەسایەتییە سیاسییە دوور لە سیاسەتەکان، ئایا عێراق دەبێتە جوگرافیایەکی کراوە بۆ شەڕ و سەرهەڵدانەوەی میلیشیا نایاساییەکان؟ ئایا دوای رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەکو “قاعیدە و داعش”، رێگا دەدرێت بە لەدایکبوونی تیرۆر بە ناوێک یاخود رووخسارێکی نوێ لە ناوچەکە؟ یاخود دەخرێتەوە ژێر رکێف و حوکمی وڵاتانی دەرەوە؟ ئەمانە هەموویان گریمانەن و بە حوکمی ئەوەی لە دۆخەکان راهاتووین، ئەگەری روودانی ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت و ئاگری ترس لە دڵی گەلی عێراقیی دامرکێتەوە.

بۆ زیاتر ئاشنابوون لە سۆنگی بابەتەکە، دەگەڕێینەوە کۆتا رۆژەکانی ساڵی ٢٠٢١ و سەرەتاکانی ٢٠٢٢، کە هاوکات بوون لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراق، بە تایبەتی هێزە شەڕکەرەکان، کە ببووە هەلێک بۆ میلیشیا نایاساییەکان تا بتوانن بە دڵی خۆیان ناوچە جیاجیاکان، بنکە و سەنگەرە سەربازییەکان بە مووشەکی جۆراوجۆر بکەنە ئامانج و تیرۆریستان سوود لەو کاتە هەستیارە وەرگرن تا بتوانن هێرش بکەنە سەر رۆڵە پارێزەرەکانی ئەو گەلە و ماڵ و حاڵی خەڵک بسووتێنن و هاووڵاتییان بڕفێنن، تاکو ترس و پەشێوی لە دڵی هاونیشتمانیانی وڵاتەکە دروست بکەن، ئەمە لە کاتێکدایە بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لە ساڵی ٢٠٢١ـدا بە تۆمارکراوی ٢٥٧ کردەوەی تیرۆریستی روویداوە کە خۆیان لە بۆسە و هێرشی راستەوخۆ و خۆکوژی و خاڵی پشکنینی ساختە و رفاندن و ئاڕاستەکردنی مووشەک بینیوەتەوە، کە لە ئەنجامدا ٣٨٧ شەهید و ٥١٨ بریندار و ٣٧ رفێندراویان لێکەوتۆتەوە.

هەموو ئەو رووداوانە، چەرخی دوای ساڵی ٢٠٠٣ـمان بەبیر دێنێتەوە کە لەگەڵ رووخانی رژێمی بەعس، میلیشیا و رێکخراوە تیرۆرسیتییەکان تەواوی عێراقیان خستە تەنگەژەی تیرۆر کە بەهۆیەوە تەڕ و وشک بەیەکەوە سووتان، ئێستاش چاوەڕوان دەکرێت هەمان سیناریۆ دوای نزیکەی ١٩ ساڵ دووبارە ببێتەوە، راستەوخۆ دوای جێهێشتنی عێراق لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، دۆخەکە وا بشێوێت کە عێراق پێویستی بە ١٩ ساڵی تر بێت تاکو بتوانێت بگەڕێتەوە دۆخی ئێستای، یان پێویستە ئەو ئەمریکایەی کە بە هەڕەشە و دژایەتییەوە لە عێراق دەنێردرێتە دەرەوە، لەژێر چەتری دیموکراسی و پاراستنی مافی مرۆڤ، کلیلی داگیرکاری سەر و بنی خاکی عێراقی پێشکەش بکرێت بۆ ئەوەی دووبارە تاکو دەیان ساڵی تر پیت و سەرچاوە سرووشتییەکانی وەکو موڵکی خۆی مامەڵەی لەگەڵدا بکات.

لێرەدا بۆچوونی ئەوەمان لەلا دروست دەبێت کە ئایا داهاتووی نزیکی عێراق هاوشێوەی ئەفغانستان دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی بزوتنەوە و میلیشیاکان لەژێر ناوی دیموکراسی و حوکمی فیدڕاڵی؟ یاخود پێچەوانەی ئەو بیرکردنەوەیە، داهاتوویەکی پڕشنگدار و چاخێکی نوێ چاوەڕێی گەلی عێراق دەکات؟.

ئەگەرەکانی دوای کشانەوەی هێزەکانی لە چەند خاڵێکدا کۆدەبێتەوە کە گرنگریتنیان ئەمانەی خوارەوەن:

یەکەم : بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دووبارە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و چاڵاکییەکان و هێرشەکانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش هەیە لە و لە بەرامبەریشدا لاوازیی هێزە فەرمی و سەربازییەکانی سوپای عێراق ئەم ئەگەرە بەهێزتر دەکات.

دووەم: بەکشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا عێراق پێدەنێتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە کە پێدەچێت شەری شیعە و سوننە، سیناریۆیەکی کراوەبێ، چونکە لەنەمانی ئەمریکا لایەنەکانی شیعەی سەربەئێران، سوننەکان ئەوەندەی تر چوارچێوەیان دەکەن و لەم بارودۆخەش شەقامی عێراقی مەترسی شەری تائیفی چاوەڕوانی دەکات .

سێیەم : یەکێکی تر لەسیناریۆکان لەپاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ، پێکهێنانی حکومەتی عێراقیە کە لەدوای هەڵبژاردنەکانی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ ئەوهێزانەی کەسەربەئێران بوون توشی شکستێکی گەورەبوون و کورسیەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و تانەیان لەهەڵبژارنەکاندا بۆیە، بەتایبەت دووای پێکهێنانی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەبێ بوونی کەسێکی نزیک لە هێزی شیعە تووندرەوەکان ئەگەرەکە بەبەهێزی دەمێنێتەوە.

ادامه مطلب